مەتەڵ شوێنەزای شاعیرێکە زل
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
636 بینین
مەتەڵ شوێنەزای شاعیرێکە زل
شاعیر خۆی گڵی ناو ئەبا بە کل
لە حەوت پیت پێک دێ و دووی دووبارەیە
هەموو قۆناغێک دوور لەم شارەیە
لەیەک تا سیانی وەک پێنجە تا حەوت
چوارەم سەرزلی خاوەن کلکی چەوت
پیتی یەکەم و دووهەم و حەوتەم
کوتانی باو بوو بەڵام ئێستا کەم
پێنج و دوان و چوار زوڵفی نازدارە
سیان و دوان و شەش لە دوور دیارە
وەڵام هەڵبێنی دەرئەخەی ژیری
مەتەڵ زانێکی بەهۆش و بیری