ناپاکێکی پێنج پیتییە
لە کتێبی:
            دیوانی گۆران
        بەرهەمی:
                گۆران (1904-1962)
        
             1 خولەک
             1169 بینین
        
        
    ناپاکێکی پێنج پیتییە
زیانداری نەریتییە
سیان و دوو و یەک وەک ڕووی ڕەشە
بە برژاندن ئێجگار چەشە
لەگەڵ دەرکەوت «چوار، پێنج» ئەڵێن
بە یەکتر و بەو ئەدەن جوێن
بەو کێردەی خۆی دای سێ و دوو و چوار
ورگی ئەدڕن وەک گورگی هار
لە «یەک، دوو، چوار» هەڵی ئەدروون
ئەڵێن تۆپی شێری مەلعوون