مەتەڵی ئەمجارە لە نۆ پیت پێک هات

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  462 بینین
مەتەڵی ئەمجارە لە نۆ پیت پێک هات:
مایەی پێش کەوتنە بۆ گەل و وڵات،
سێیەم و چوارەمی، یەکەمیش لەسەر
لە هیچ کوێ نابینرێ لە خانوو بەدەر
یەکەم و دووەم و شەشەم بە ڕیزە
میوەیەک پێک دێنن میوەی پاییزە
پیتی پێنج و حەوت و هەشت و نۆ ئاسان
ئەبێ بە شارێکی سنووری ئێرانشوێن