لە «هەمان ژوور»دا بۆ دوا وەرگەڕام
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
627 بینین
لە «هەمان ژوور»دا بۆ دوا وەرگەڕام
کە گەیشتمە بەر «ژینناوی تایبەت»یان پێشان دام
سرنجم ورد دا لە پیتی هەشتەم
دیم دەنگی لای کورد دەرناچێ لە دەم
بۆ کردنەوەی تەلیسمی مەتەڵ
حەوت بەسە، هەشتت با نەبێ لەگەڵ