وشەی مەتەڵ پێنجە پیتی
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
824 بینین
وشەی مەتەڵ پێنجە پیتی
هەڵیبێنی زرنگ و زیتی!
لە یەک و دووی لەسەر دوانی
لە سێ تا پێنج تۆ بی، جوانی!
بێ دوو، وشە، شای چێشتانە
بێ سێ گەورەی ناو خێزانە
باتا واتا مەتەڵ زان بە
خاوەندی قۆندەرەی جوان بە