ماری درێژ و باریک

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  530 بینین
ماری درێژ و باریک
سەری لە کونی تاریک
دەرئەهێنێ و بە زمان
هێڵ ئەخاتە ڕووی مەیدان
ڕووی مەیدانی بەفرینە
هێڵ یان سوورە، یان شینە!
هەر هێڵێ تەماشاکەی
چیی کێڵابێت تێی ئەگەی!
ئەم ماری سک پڕ ئاوە
ئاخ ئەتزانی چیی ناوە!