بێ قەزا بێ مامە سۆفی تا بێ ڕیشی پان ئەکا

لە کتێبی:
پاشمەرگەی قانع
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  2388 بینین
بێ قەزا بێ، مامە سۆفی تا بێ ڕیشی پان ئەکا
قُلعەرەبی بە فل حاڵیی بووە، چی ئیدیعای ویژدان ئەکا؟
خەڵکی گەییە جەلبی ڕۆح و، ئەو خەریکی شانەیە
حەز لە تەزبیحی گڵین و، خڕنووک و قەزوان ئەکا
وا دراوسێ کەشفی مانگ و ڕۆژ ئەکەن، ئێمەش شوکور
کاکە دەروێش وا خەریکە، کەشفی دۆڵەی نان ئەکا
مامۆساکانمان ئەڵێن زۆر سوننەتە سواری بە کەر
هەر کەسێ سواری بە فۆرد کا، خۆی شەریک شەیتان ئەکا
ئەو بە تەییارەی نەفاسە تەی ئەکا ڕێگەی وڵات
ئەم بە سواری کەر خەیاڵی سووریە و لوبنان ئەکا
کافرە سەگبابەکان کەی سنعەتە تەلسز ئەکەن
حەمدولیللا کوردی ئێمە قووڵینە و تەیمان ئەکا
قانعاناسناوی ئەدەبی بێ سوودە، یا شێخ دوژمنی پێشکەوتنە
هۆش و بیر و یەکیەتی، دەردی وڵات دەرمان ئەکا