کارکەناریی میکائیل

لە کتێبی:
پاشمەرگەی قانع
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  671 بینین
ڕۆژێ میکائیل وتی بە خوا:
چاکی؟ چلۆنی؟ ئاغام مەرحەبا
ئەمساڵ چەند هەزار مناڵی گەدا
لە مڵکی عەدەم هێناوتە دنیا
هەرچی ئەگەڕێم هەمار و قوژبن
ڕزقیان نییە ئەسڵەن لە لای من
بەخێویان نەکەی، لە تۆ ناپرسن
لە گوڕەی شێخ و مەلات ناترسن
ئەوە کلیلی هەماری چۆڵت
ئەوە حیسابی دەف و کەشکۆڵت
پیاوەتیت ناکەم، نەڵێی مەلەکە
ئەبم بە بەردەست کەریم ئەلەکە