بۆ کەسێ چاکە کە دڵداری هەیە

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  818 بینین
یاری من جلوە فرۆشە، دڵی غەدداری هەیە
سەری سەرپۆشی کەتانە و چاوی بە خوماری هەیە
قۆڵی قۆڵ بەندی تەڵا، چاوی کلە، لێوی شەکەر
دەم سەدەف، شێری برۆی، جەوهەری خوونخواری هەیە
ژێر چەنەی لەعل و عەقیق و ملەوانەی زێڕین
گوڵ لە مل، دیدە بە کل، پەرچەمی ئاوداری هەیە
پێ بە پامۆری فەرەنگی، چ خۆشە وەختی زەفاف
ناز و نووزی شەوی وەسڵی وەکە ئەسراری هەیە
قەرە زوڵفی وەکوو ڕەش مار و زوڵفی حەفی
لێو چ لێو، بەرگی گوڵ و دوو پەڕی گوڵناری هەیە
قانعاناسناوی ئەدەبی قوڕ بە سەرت بۆ غەزەڵ و ئەوسافت
عیشق بازی بۆ کەسێ چاکە کە دڵداری هەیە