چاوت وا پەرێشانە تەواو

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  511 بینین
دڵ بە عیشوە نازی چاوت وا پەرێشانە تەواو
بێ ڕەواج، بێ قیمەتە مانەند سەرچاوگەی زوخاو
ڕۆژی ئەوەڵ کەوتمە ناو حەلقەی کەمەندی زوڵفی تۆ
قەتعی ئومێدم بڕی ئەوساڵە عومری ناتەواو
لەهجەیی شەککەرفشانت مەستی کردم وەک شەراب
هەی فیدای باڵات بەجارێ عەقڵ و هۆش و ڕۆح و چاو
هات وتی چاوئەسیری سەرجەزای حوسنی ئەتۆم
شل کە حەلقەی تای تەنافی زوڵفەکەت تاگەم بەئاو
وتە ڕۆت بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخە هەتا ڕۆت بۆ نەکەم
ڕۆت ئەگەر بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخەی چ لازمیە هەتاو؟
بزمەتەی زامی دڵم ئەمجارە وا مەحکەم بووە
مەر بە شمشێری برۆت بکرێ لەباتی نەرمە ساو
قانعاناسناوی ئەدەبی یا ڕەب بە ناز و پێکەنیو ڕوانی لە بۆت
پێشکەشی کە تۆ بە خەندەی شامشوێن و بەغداشوێن سەر تەواو