من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  2877 بینین
من کە کوردم با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد
تا بەڵەد بن ئەو کەسانە مودەعین میزانی کورد
هەر کەسێ ئەسپی ئەجەل تاو دا لەسەر عەرسەی فەنا
پێ بنێتە بەزمگاهـ و مەعرەکەی مەیدانی کورد
کێ ئەڵێ نەمچشتووە نووکی ڕمی کوردی نژاد
ڕانی دەرخا تا ببینم داغمەی شێرانی کورد
قوڕ بپێوێ دایکی ئەو شەخسە ئەڵێ من موددەعیم
چون خەلاسی بۆ ئەبێ هەرگیز لەدەس مەردانی کورد؟
ئاشکرایە هەوڵی کورد ئەمڕۆ بە بانگی بەرز ئەڵێیم
بێن تەماشا کەن عەزیزم مەکتەب و عیرفانی کورد
سەیری لوبنان و گەڕانی چین و ماچین بۆ بکەم
تا ببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و کوێستانی کورد
مەزهەری لوتفی خوایە خاکی کوردان قانعاناسناوی ئەدەبی
تۆ ئەزانی چی بنووسی دەفتەر و دیوانی کورد؟