گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
گوڵ
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1339 بینین
گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا
ماڵەکەم دارالجنونعەرەبیە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن؟
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا
بمگرێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە
بۆ مەتاعی بێ بەها کەی مامەڵە و سەودا ئەکا
بۆیە عوریان ناگەڕێم دامێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن
ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دڵبەرم پەیدا ئەکا
ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
چوون وتارت هێندە تاڵە دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا
گەر تەماشای جێی دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا
قانعیناسناوی ئەدەبی چۆن کەوتە فکری، دڵبەری کوشتی بەخەم
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا