شیعری بێ نوختە

لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  1577 بینین
کاکە سەلامم لە هاو دڵدارم
لە مام و کەس و گەورە و سەردارم
لە دوای سلسلەی دۆعا و سەلامم
هاودڵ گوێگرە ها لە کەلامم
الحمد للهعەرەبی وا ئاو هەڵکرا
ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم
لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم
لاوی دڵگەرمم سادەی وەرە لام
سەرکەوە کەم کەم ڕوو لە ڕووی مەرام
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی
هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی
ئەم هەر عەدوی ڕۆح گروی ئیسلامە
هەر لە درۆدا سەرداری عامە
کاکە ئاوەکە مەرهەمی دەردە
مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە
هەرکەس لەهەر لا وڕوو سەرسامە
ڕاکا ئەم ئاوە دەوای مەرامە
غەزەلی سەرەوە لەکاتێکا نووسراوە کە قانع ئاوی هەڵکردووە لە ئاشەکەی چوونکوو لە کاتێکا ڕۆیشتووە هەڵگرێ بۆ ئاشەکەی یەکێ لە برادەرەکانی لەگەڵیا بووە. قانع وتوویە ئا لێرەوە بناوان هەڵگرم ئەو ئاوە دەچێتە سەر ئاشەکە، برادەرەکەی وتوویە لەم جێگاوە ئەو ئاوە ئاشەکە ناگرێتەوە، گرەویان کردووە لە سەر دڵخواز لە پاشان قانع کە ئاوەکەی بردوەتە سەر ئاشەکە بەم شێعرە بێ نوختانە دەعوی برادەرەکەی کردوە هەتاکوو بێت و بەچاوی خۆی بیبینێت. قانع مامێکی بووە کە قینی بووە لە قانع و برادەرەکەشی.