ئەی زەمانە
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
1 خولەک
433 بینین
ئەی زەمانە بێ باری جانانە
پڕ لە دەرد و بەهانە
خۆشیت تاڵیی ژیانە
کەس نەیدی لە تۆ
شادی بەبێ هۆ
سوود، ئێش و ئازار
بێدەرد یاخود دەردەدار
هەموویان ڕۆژانی تۆ
وەک کاتژمێر بە هاتوچۆ
هەر دەمەی لەسەر هێڵێکە
هەر ڕۆژە ڕۆژی خێڵێکە
لە مەکری تۆ کەس تێناگات
مەگەر ژیرەژن تێبگات
بەڵام ئەویش هەر ناتوانێ
لەگەڵ تۆدا بە جۆلانێ
بێت و بچێت وەکوو هاوڕێ
لەگەڵتا دەستی تێکەڵ بێت
چونکە تۆ وەکوو هەڵماتی
بۆ هەموو کەس بێ بەراتی
چەند هەزار پیاوی دانا
تۆ سەرت ناون بە فەننا
چەند پاشایانت بووە ڕەنجەڕۆ
چەند هەزار دایکت خستۆتە ڕۆڕۆ
چەند هەزار گەدات کردووە دەوڵەمەند
چەند هەزار جوانت کردووە بە پەند
چەند هەزار دڵدار
کردت گرفتار
دڵت تەواو تونا کردن
هەتا بە خاکت سپاردن
پڕ لە دەرد و بەهانە
خۆشیت تاڵیی ژیانە
کەس نەیدی لە تۆ
شادی بەبێ هۆ
سوود، ئێش و ئازار
بێدەرد یاخود دەردەدار
هەموویان ڕۆژانی تۆ
وەک کاتژمێر بە هاتوچۆ
هەر دەمەی لەسەر هێڵێکە
هەر ڕۆژە ڕۆژی خێڵێکە
لە مەکری تۆ کەس تێناگات
مەگەر ژیرەژن تێبگات
بەڵام ئەویش هەر ناتوانێ
لەگەڵ تۆدا بە جۆلانێ
بێت و بچێت وەکوو هاوڕێ
لەگەڵتا دەستی تێکەڵ بێت
چونکە تۆ وەکوو هەڵماتی
بۆ هەموو کەس بێ بەراتی
چەند هەزار پیاوی دانا
تۆ سەرت ناون بە فەننا
چەند پاشایانت بووە ڕەنجەڕۆ
چەند هەزار دایکت خستۆتە ڕۆڕۆ
چەند هەزار گەدات کردووە دەوڵەمەند
چەند هەزار جوانت کردووە بە پەند
چەند هەزار دڵدار
کردت گرفتار
دڵت تەواو تونا کردن
هەتا بە خاکت سپاردن