ئەم جەژنەمان

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  440 بینین
جەژنانەی ئێمە بۆمبابارانە
خەم و فرمێسک و جگەرسووتانە
تەرمی شەهیدان، گوللە، کاولبوون
بۆ منداڵی کورد! بوونە جەژنانە
دونیا ئەزانێ کە کورد کۆڵ نادات
هەرچەن دوژمنمان نیازی قڕانە
ئەمڕۆ هەرچەندە ناو بنرێ جەژن
خەڵکی بفەرموون کە جەژنمانە
ئێمە ئەو جەژنە، ناو ئەنێین جەژن
کورد سەربەست بژی لەم کوردستانە
کوردستان ڕزگار، کورد ئازاد بژی
ئەو جەژنە جەژن و بەختیاریمانە