هەر من و شیرین

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  498 بینین
هیچ کەس نەما، کەوا بەختیاری سەری لێ نەدا
دڵخۆشی نەکا، ژینی سەر نەخا لەم جیهانەدا
مەگەر ئەوانەی وەک من کڵۆڵن، وەک من کەساسن
لە دەریای خەما نوقم بووبێتن شادی نەناسن
ئەگین بەختیاری بە ڕیز دنیای گرت کەسی هەڵنەبوارد
چووە لای گشت کەس بەپێی توانا شادی پێ سپارد
من و شیرینش وەکوو ئەم خەڵکە هەر چاوەڕوان بووین
بۆ پێشوازیچوونی لێکمان ئەداوە و بۆی بێوچان بووین
کەچی کاتێک هات ئێمەی هەڵبوارد بەو گشت هیواوە
هەر چەن بانگمان کرد بگەڕێوە نەگەڕا دواوە
ئەو بێویژدانە من و شیرینی وا بەجێهێڵا
بێکەس لە دەشتی کاکی بە کاکی بێهیوای چۆڵا
لەجیاتی خۆشی پەستی و ناخۆشی بەخشی بە ئێمە
بێ ئەوەش، یەکەی هەڵداینە جێیەک لەم دەشتە دێمە