ڕۆژێک ئەبێ

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  483 بینین
کوردستانێ کە یەک پارچە بورکان بێ ڕووبەڕووی دوژمن
دار و بەردی خوێناوی بێ بە هیی باو و باپیری تۆ و من
شاخ و گرد و دەشتەکانی ڕەنگی خوێنیان بواردبێ
لە جیاتی بارانی سروشت خوێنی شەهیدیان خواردبێ
کە لەڕێی سەربەستیی ئەوا ڕژێنراوە بێ سڵکردن
بێ ترس لە ژیان گیان و بێ ترسان لە وشەی مردن
ڕەنگی سووری خوێنینی گەش دروشمی تۆڵەی کورد بێ
لە هەڵمەتیا بەرەو دوژمن نەترس، نەبەز چەشنی کورد بێ
ڕۆژێک ئەبێ لەپڕ هەڵچێ ئەو لافاوی خوێنە سوورە
شەپۆل بدات، دوژمن دەرکات، هەرەس بێنێ بەو سنوورە
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
بە کوێراییی ئیمپریالیست ئاڵای ئازادی هەڵبکات
چونکە گەلێ کە ژیانی هەر خەبات بێ قەت نامرێ
ئەبێ ڕۆژێک بێباکانە چارەنووسی خۆی وەرگرێ