بەستەی هەستم

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  380 بینین
ماوەیەکە بیر و هۆشم لا نەماوە
دڵ و دەروون لەتاو دووریت حەپەساوە
جەرگیش شێوەی تۆی فریشتەی تیا کێشراوە
ئەی ژیان و تاقە هیوا و دوا مەبەستم
گەر دووریش بی هەر ئەمەیە بەستەی هەستم
کە بانگ ئەکات، ئەتپەرستم ... ئەتپەرستم