پڕ بە دڵ
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
1 خولەک
508 بینین
کوردستانی شیرینم
بیلبیلەکەی بینینم
ئاواتی تا دوا تینم
تاکوو لەسەر زەمینم
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ
پەرستنێکی بەکوڵ
تۆی گلێنەی چاوانم
گیانم، ڕۆحی ڕەوانم
تا کۆتاییی ژیانم
قۆچم بۆ تۆ قوربانم
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ
پەرستنێکی بەکوڵ
هەموو کوردێکی دڵسۆز
بەختە لەڕێتا بە سۆز
ئەی نیشتمانی پیرۆز
مەڵبەندی تاقانەی هۆز
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ
پەرستنێکی بەکوڵ
کوردستان سەربازی تۆم
بەرەو دوژمنت ئەڕۆم
گەر نەخۆم لە ژینی خۆم
هەر بەخت و تەرخانی تۆم
ئەتپەرستم پڕ بە دڵ
پەرستنێکی بەکوڵ