فیزی شاعیر

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  335 بینین
من مرۆڤێکم بێ فیز و هەژار
شیعر ناکەمە مایەی ئیعتیبار
خۆم هەڵناکێشم بڵێم شاعیرم
زۆر شاعیرێکی بەرز و ناودێرم
شیعر لە خۆیا کە زادەی هەستە
نەک بۆ دەسکەوتی هەندێک مەبەستە
ئەوەی بە شیعر کە خۆی هەڵکێشا
بێ فەڕقە لەلام ئەو لەگەڵ مێشا
چونکە مێش پیشەی هەر گیزە گیزە
شتێکی پیسە و سووک و بە فیزە
یەکێک ئەزانم لەم شاعیرانە
خۆی وا ئەزانێ میری هەمووانە
کە خۆی گیڤ ئەکا وەک بۆقلەمون
ئەڵێ هەر منم هاوتای ئەفلاتوونکەس
بەڵام لە شیعری کە ورد بیتەوە
چەندە پیادەیە ئەیناسیتەوە
خوایە گەر منیش چوومە ڕیزی ئەو
گیانم دەربکەی کاتی نیوەشەو