تاریکی دنیا
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
433 بینین
تاریکیی دنیا گشت کۆ بێتەوە
ڕووناکیی مۆمێک ناشارێتەوە
هەموو هەتاوی هاوین و بەهار
یەک ڕەنگی سپی پێ ناچێتەوە
ئەوەی لە ئەسڵا کە بەد ڕەوشتە
لە کاری چاکە ئەسڵەمێتەوە
چاکی، خراپی بە شوێنا بکرێ
وەک بەفری هاوین زوو ئەتوێتەوە
خاوەنی چاکە ناوی ئەمێنێ
دەرگای ڕەحمەتی بۆ ئەکرێتەوە
مرۆڤی خراپ وەجاخ زادەش بێ
هەر زۆر بە سووکی ناو ئەبرێتەوە