لەناو شەمەندەفەرا

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  419 بینین
لەناو فارگۆنی شەمەندەفەرا
ئەمشەو تووشم بوو یەک ڕوومەت چرا
ئەمن بە کوردی ئەو تورکمانی
لە دنیای عەشقا تەفاهوم کرا
وتم: ماچێکم ئەوێت لە کوڵمت
زۆر بە ئاسانی ماچم پێ درا
کە گەیشتینە شاری «جەلەولا»
لە دڵدارییا پەردە لادرا
وتی: زوو زانیم کە تۆ شاعیریت
زۆر چاک ئەو شۆخە بە من ناسرا
کە شەمەندەفەر گەیشتە کەرکووکشوێن
خۆمان نیشان دا وەک خوشک و برا
ئەو وتی: بای بای، من وتم: وای وای
ئەو خەوە چی بوو ئەمشەو بینرا