پێی نەزانیوە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  446 بینین
پێی نەزانیوە کە من دڵبەندی ڕووی جوانی ئەوم
پێی نەزانیوە بە ڕۆح و دڵ پەرێشانی ئەوم
پێی نەزانیوە کە کاتێ سەیری ڕوخساری ئەکەم
ڕووی کە وەک ڕوژە لە زومرەی ڕۆژ پەرستانی ئەوم
ئەو بە ڕۆڵەی خۆی ئەڵێ من ببمە قوربانی دڵت
پێی نەزانیوە منیش هەروا بە قوربانی ئەوم
من کە هەر چەندە ژیانم نەرخ و تامێکی هەیە
گەر قبوڵی کا هەتا هەم عەبد و دەربانی ئەوم
نیمە مەیل و ئارەزووی زۆر خۆشی بریانی و کەباب
من کەوا ڕۆحم فیدای بێ سینە بریانی ئەوم