مەکەن باس
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
400 بینین
لە دڵداریا تەمەن مەکەن باس
هەتا نەبم من لەم کارە هەراس
تەمەنم زۆرە و دڵیشم لاوە
سەری خۆم ناکەم لەم کارەدا کاس
سەیری مێشک و هۆش و هەستم کەن
کە من خۆم نادەم بە «هەیاسی خاسکەس»
ئەو جوانەی کەوا ژیر و زانایە
تەفرە نادرێ بە کەوا و کراس
کێڵگەی ژیانم زەرد نەبووە هێشتا
لە بۆ دروێنەی گەرەک نییە داس
پیشەی دڵداری بەرز و پیرۆزە
بە نرخترە لە کانی ئەڵماس