چوومە لای

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  486 بینین
چوومە لای نیگار دیم کە نوستبوو
لەسەر چەرپایەک جێی ڕاخستبوو
کوڵمی وەک چرا وا درەخشان بوو
بە قردێلەی سوور پرچی بەستبوو
تەشی دانابوو زۆر نزیک لە خۆی
باقڵ بۆ بلوز ڕیسی ڕستبوو
زوو لە خەو هەستا چاو خەواڵوو بوو
دەنگی پێی منی هەڵبەت بیستبوو
ناحەزی ناپاک کەوا تووشم بوو
وەک سەگ بە تانە دڵی گەستبوو
داواکاری یار جێ بە جێ کرا
بۆم ئامادە کرد هەرچی ویستبوو