حەرامە پێم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  442 بینین
یەکێ لەو پرتەقاڵەی بانی سنگت
بدە بەم عاشقەی ژیر و گرنگت
بە نەرمی ئەیگوشم ئەو پرتەقاڵە
ئەوی کەشیان بەقوربان بیخە چنگت
ئەتۆ ڕۆژی لە ئاسۆی ژین هەڵاتووی
بدە بۆ گیانی ئێمە سا گزنگت
لە هەر لاوە تەماشاکەر کە جەم بوون
ببینن جوانی بێ وێنە و زرنگت
ئەمن ڕۆح پاک و چاکم خوا ئەناسم
حەرامە پێم گوشینی مەمکی تونگت