ناماقوڵیم کرد

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  432 بینین
کە تۆم داگیر کرد ناماقوڵیم کرد
سەرم دا لە بەرد بێ ئوسولیم کرد
بۆچ هۆش و هەستم وا تێک چوو شێوا؟
بەم گیانە پاکەی هەمبوو من چیم کرد؟
زۆر پەشیمانم ئارامی گیانم
ئەگەر چی ژیرم من ناکەسیم کرد
بمبەخشە توخوا کە تاوانبارم
لاسایی پیشەی یەک سەرسەریم کرد
دیارە لێم خۆش بووی سوپاس بۆ خودا
لە چاوەکانتا ئۆخەی بە دیم کرد