تۆم بۆ چ خۆش ئەوێ

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  349 بینین
گیانە ئەزانی تۆم بۆ چ خۆش ئەوێ
دڵم لە دنیا تەنیا تۆی ئەوێ
گەلێک تووشم دێن جوان و عیشوەدار
هەر بە نیگای تۆ دڵم ئەسرەوێ
وەکوو مردوو بووم زیندوو بوومەوە
کە میوانم بووی هەر تاقە شەوێ
وەکوو فریشتە ئاگادارم بی
کۆشکی ژیانی بەرزم نانەوێ
گیانلەبەر هەموو بۆت دێن بە چۆکا
لە ڕۆژهەڵاتا کە ڕووت دەرکەوێ
هەستی تۆ چونکە بەرز و باڵایە
هاودەم کە زانا نەبێ ناتەوێ
قسەی ناحەزی ناکەسی بەدخوو
کارم لێ ئەکا بەقەد بڕنەوێ