خودا پێی دا بەختیارێ
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
562 بینین
خودا پێی دا بەختیارێ
دەستی خستە دەستی یارێ
دەست و پەنجەی نەرمی گوشی
لە پاشا جووتە هەنارێ
یارێکی زۆر شیرین و شۆخ
باڵا بەرزێ وەک چنارێ
ڕوومەت گولێ، دەم نقوڵێ
پەرچەم ڕەش، دیدە خومارێ
وێنەی نەبوو لە عالەما
نازەنین بوو عیشوە دارێ
وادەی دایێ کە سبەینێ
بەسەر بەرن ڕۆژگارێ
بە مەی بە نەی بە سۆز و ساز
تێپەڕ بکەن هەموو کارێ
عاشق سەد دیناری دایێ
مەسرەفیش پەنجا دینارێ
بەڵام وادە بە جێ نەهات
مایەوە ڕەنج بە خەسارێ