ئەگەر بێیتە لام

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  384 بینین
ئەگەر بێیتە لام هەر تاقە شەوێک
یان تێپەڕی لام وێنەی پڕتەوێک
دڵم ئەبینێ نەشئەی خۆشی ژین
گەرچی زۆر کەم بێ هەر وەکوو خەوێک
وەها کوشتومی تانەی دۆست و یار
قەت وا نامکوژێ گوللەی بڕنەوێک
تۆ هەر ئەمێنی بۆ من بە یاری
بۆ ئەمە نایکەم بۆ کەس گرەوێک
تازە کەوتوومە داوی دڵداری
چۆن دوچار ئەبێ بەسزمان کەوێک