لێم هەراسی
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
626 بینین
لێم هەراسی گیانەکەم چیم کردووە
ناوی تۆم هەردەم بە جوانی بردووە
بێ وەفا من تۆ پەرستن پیشەمە
ئەو کەسەی تۆی ناوی لای من بردووە
بۆ زیارەت ڕۆحەکەم گەر خۆم نەیەم
وا بزانە من دڵی خۆم ناردووە
کەس نییە بێجگە لە تۆ شادم بکا
من ژیانی خۆم بە تۆ ئەسپاردووە
ئەو نەفامەی ویستی دڵگیرت بکا
کابرای مل چەشنی نێرکە کاردووە