ناوی تۆم هێنا

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  435 بینین
گوناهم چی بوو ناوی تۆم هێنا
منت نوقم کرد لە تانە و جوێنا
بەسییە بێ ڕەحمی بەرامبەر بە من
خۆ نەگیراوم گیانە لە خوێنا
گەر بیشمکوژی سەرم لە ڕێتە
بڕیارم داوە لەگەڵ بەڵێنا
ئارەزووم وایە دڵم نەشکێنی
لە کردەی یاری پەیمان شکێنا
ئەگەر هێمن بی بە تۆی ئەبەخشم
ئاوی «ئاوبارە» لەگەڵ «دەلێنا»