بێ بەش نابێ

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  675 بینین
یارم لە شادی قەت بێ بەش نابێ
تا ماچی نەکەی کوڵمی گەش نابێ
ئەو ناحەزەی هەر پیشەی درۆیە
وەها ئەزانێ قەت ڕووی ڕەش نابێ
هەرچی کە ڕۆحی پاک و خاوێنە
تووشی ئازار و دەردی لەش نابێ
پەرداخێ کەوا پڕ کرا لە مەی
لە تەنگانەدا قەت بێ غەش نابێ
ئەوەی ژیانی هەروا مەستییە
بە چل پیاڵەی بادە چەش نابێ