دڵم لە تۆ سەغڵەتە
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
773 بینین
دڵم لە تۆ سەغڵەتە
بەس لێ بدە نەعرەتە
هەرچەندە شێتی کردووم
ئەو کوڵم و خاڵ و خەتە
با ئاشنای ئاشتی بین
هەستە گیانە فرسەتە
ئەوەی هاوڕازی تۆیە
وا لە من بۆتە چەتە
ئەی دڵی بەستەی ئەوین
شەقامی غەم ڕێگەتە
تەنها یەک شێوە نییە
دڵداری سەد بابەتە
نەوەد و نۆی شارەزام
سەدهەمی زۆر زەحمەتە
ئەوەی سەد ڕێگەی بڕی
لە ژین بەشی عوشرەتە