جێبەجێ بکرێ
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
699 بینین
هەموو فەرمانی دڵدارم ئەبێ هەر جێبەجێ بکرێ
کەسێ کەس بێت کە کرداری فیداکارێتی پێ بکرێ
گەلێ پێویستە دڵبەخشەر سەر و ڕۆح و و دڵ و گیانی
ببەخشێ بۆ نیگارێ وا ئومێدی چاکی لێ بکرێ
خەریکم عەتری زۆر بۆن خۆش لە بۆ ئەو یارە پەیدا کەم
ئەگەر دەستم کەوێ چەند شووشەیەک وا عەتری تێ بکرێ
ئەگەر ئەو جوانە ویستی ڕوو بکاتە کۆشکی دڵداری
لەلایەن ئێمەوە فەرزە بە خۆشی ئەو بەڕێ بکرێ
بە تەنها هەر ئەوە یەزدانی شۆخانی هەموو کوردە
ئەرێ بێجگە لە ئەو سەرداریی دڵداران بە کێ بکرێ؟
بە مەیدانی ژیاندا تێپەڕیم تا تێ بگەم چۆنە
ئەوەی پێویستییە زانیم لە ڕێی ژینا ئەبێ بکرێ