ئومێدی هاتن
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
705 بینین
گیانەکەم ئاخۆ تۆ دێیتە لام؟
کەی کەی کەی
بڕیارت داوە؟ منیش بەتەمام
دەی دەی دەی
فەرمووت کە هاتم تۆ چی نۆش ئەکەی؟
مەی مەی مەی
ئەگەر خوا بیکا ئەگەم بە مەرام
هەی هەی هەی
ئەو شتەی هەستم باش ئەجوڵێنێ
نەی نەی نەی
ئەگینا ئەژیم پەست و بێ ئارام
وەی وەی وەی
ئەوەی ئەشوبهێ بە نەمامی تۆ
بڕوام پێ ئەکەی
سەرنجم داوە و گەلێ دڵنیام
بەی بەی بەی
گەرچی دەروێش نیم هەر تۆ ڕابەرمی
کە لێم تێک نەدەی
هەر هاوار ئەکەم بەم جۆرە بەڵام
حەی حەی حەی