ئاوێنە
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
911 بینین
شووشە یا ئاوێنەیە یار کوڵمە سافولووسەکەی
هەر وەکوو ڕێحانە جوانە قاقەزە دەسنووسەکەی
چوومە لای پاڕامەوە ئاگای لە حاڵی من هەبێ
ئاگادار بوو لەم تکایەم دایکە وەک جاسووسەکەی
پرسیاری چەن شتم لێ کرد لە زانست و هونەر
زوو دەری هێنا بە وردی لاپەڕەی قامووسەکەی
ئەو «قەشە»ی هاوڕازی یارە ژیر و زانا زیرەکە
پێی بڵێن با بەس بەتوندی لێبدا ناقووسەکەی
سەیری خاڵی ڕوومەتی یارم ئەکرد کاتی بەیان
چەند جنێوێکی بە من دا خاڵە بێنامووسەکەی