سەرم سووڕ ماوە

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  302 بینین
سەرم سووڕ ماوە من لە هەستی خۆم
بۆ چی بۆ کەمی سامان غەم بخۆم
پێویستە لە خۆم لات و هەژارتر
تەماشا بکەم ئەوسا ڕێک بڕۆم