بێ تۆ

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  705 بینین
ژیانی من لە دووری ژانە بێ تۆ
بەشم هەر حەسرەت و گریانە بێ تۆ
گرانە باری غەمباری لەسەر دڵ
نەمانم زۆر لەلا هەرزانە بێ تۆ
نە خەو ماوە نە خۆراکم هەمیشە
دەرونیشم بەشی سووتانە بێ تۆ
کەساسی بۆتە هاوکاری ژیانم
فەرەحناکی لەسەر فەوتانە بێ تۆ
هەموو ڕۆژێ ئەگەر ڕووی تۆ نەبینم
هەموو دنیام لەلا زیندانە بێ تۆ