لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1661 بینین
لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە،
ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە
دڵ کە وا هەم قاسییە، هەم عاسییە، دوورە لە تۆ
مونزەجیر نابێ، کە حوببی تۆ لە قاسی دانیە
گوێت لە ئاوازی سوروشکی من گرانی گوارەیە
غافڵی لەم دوڕڕی بەحرەین و عەقیقی کانییە
ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری مینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە
خوێنی سیرفە پێی سەر و دەستت حەنایی کردووە
ڕەنگی دەست و سەر نییە، ڕەنگی سەری دەستانییە
دوور لە تۆ نالیناسناوی ئەدەبی سەگێکە، بێوەفایە، هەرزەگۆ
بۆ چی بانگی ناکەی ئەم کەلبە کە نانی نانییە؟!