ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد
سەرگوزشتەی خۆی و هەجووی شێخ غەفور
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
2 خولەک
4217 بینین
ئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووکشوێن سەفەرم کرد
مانەندی عەقاریب لە ئەقاریب حەزەرم کرد
گەردوون سنەکی کردم و هێنامیە کۆیە
میوانی لەکن مامە غەفووری لەجەرم کرد
خواستم کە بڕۆم بۆ سەفەری ڕۆم بە سەیاحەت
نەیهێشت و دووسەد ئەهلی عەمامەی لە سەرم کرد
دانیشێ، نەچێ، من کچی خۆم مارە دەکەم لێی
ئەو تالیبی دونیایە ئەوا موعتەبەرم کرد
چورسا لە بەرم جوببە و فیسا لە سەرم فێس
نە فێسی لە سەر نام و نە جوببەی لە بەرم کرد
شەش مانگە بەم ئەفسانە گلی دامەوە لای خۆی
نەمزانی ملم بشکێ تیا چووم زەرەرم کرد
وەڵڵاهی دەکەم دەرحەقی ئەو بەڵکو زیاتر
ئەو کارە کە دەرباری ڕەشیدی پسەرم کرد
کارم تەڕ ئەبێ ئەموت ئەگەر لوتفی ببێ مام
ئەی لایقی ڕیشی بە خودا کاری تەڕم کرد
بۆ موجتەهیدان گەرچی جەوازی نییە تەقلید
من موجتەهیدم، هاتم و تەقلیدی کەرم کرد
ئەی گووی خلە بەم لوتفە کە ئەو کردی لەگەڵ من
لەم مەرحەمەت و لوتفە ئەوا من گوزەرم کرد
هەرچەندە وتم وەختێ کە دیم نەخوەتی قەلبی
یا ڕەب کە لەگەڵ شێخ عەلی، بۆ چی شەڕم کرد
هەر دەچمەوە لای گەرچی بڵێ هاتەوە دیسان
ئەو خوێڕییە بێکارە کە من لێرە دەرم کرد
هەرچەندە ڕەزاناسناوی ئەدەبی باعیسی بەدنامییە عەودەت
لەم سووکی و بەدنامییە سەرفی نەزەرم کرد