بۆ کوشتنی شەیدایان هەر لەحزە موهەییایە
لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
1 خولەک
1322 بینین
بۆ کوشتنی شەیدایان هەر لەحزە موهەییایە
ئەی دڵ حەزەری لێ کە، بێ خەوف و موحابایە
وا مەستە ئەڵێن چاوی، بیبینە چ هۆشیارە
بۆ سەیدی دڵی عاشق تیری لە کەماندایە
نەفعی چییە ئەم ڕۆحە هەر لەحزە ئەگەر نەیکەم
قوربانی قەد و باڵای ئەو دولبەرە ڕەعنایە
باعیس بە فیراقی یار هەر تەعنەیی ئەغیارە
کوێر بن هەموو مەحرووم بن لەو بەزم و تەماشایە
نەزم و غەزەلی هەممیناسناوی ئەدەبی، شایستەیی تەحسینە
مەوزوون و تەڕ و شیرین، دڵ جۆ و دڵ ئارایە