وای برادەر چیم بە خۆم کرد من لە دونیا دەربەدەر

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 2 خولەک  982 بینین
وای برادەر چیم بە خۆم کرد من لە دونیا دەربەدەر
تازە تازە فیکرەکەم بای دایەوە شین و چەمەر
چۆن لە خەودا بووم هەتا ئێستاکە هەی خاکم بەسەر
چۆن لە ڕووم بێ من بڵێم ئوممەتی تۆم خَيرالبَشَرعەرەبی
عومرەکەم سەرفی گوناهی بێ حەیایی کردووە
کردەوەی چاکەم لە دونیا بۆ ڕیایی کردووە
کۆششی ڕۆژ و شەوم من هەوایی کردووە
دابنیشم دەستەئەژنۆ ماڵ وێران و ڕەنج خەسەر
بۆچ لە داخا من نەگرێم بۆچ نەناڵێنم بەتاو
با وەکوو جۆگەی ڕەوان بێ ئاهی سەرد و ئاوی چاو
عومرەکەم هاتە کۆتایی هاکە نەفسم بوو تەواو
عومری کامیل وا بەسەر چوو وام لە ئاسۆگەی خەتەر
پارە ناکا سەد پەشیمانی لە سەرای مردنم
کردەوەی خۆم بۆتە تەوقی واخرایە گردنم
بۆ قیامەت پارە ناکا شین و گریان کردنم
چیم بە خۆم کرد من لە دونیا خاکم هەی خاکم بەسەر
هێزی ئەژنۆم وا نەماوە بەندی پیری وا لە پام
حوکمی چاوم ڕوو لە خوارە ڕەنگ زەرد و بێ نەوام
جەستەکەم گشتی زەعیفە وەک فەنەر وا تێک شکام
وا لەسەر ئاسۆگە وەستام هەر وەکوو قەوس و قەمەر
حەسرەتە سەد حەسرەتە نازانم بۆ خۆم چی بڵێم
هەر وەکوو بنچک لەبەر با ئاخۆ کوێیە جێ و ڕێم
کردەوەی چاکەم لە دونیا نەکرد سا چی بڵێم
جەننەتە یا نارە جێگەم ئەی بینای دادگەر
لوتفیناسناوی ئەدەبی بێنە یادی خۆت تۆ ئایەتی لا تَقنَتواعەرەبی
سەد هەزار گوناهـ بە جارێ یەک قەڵەم ئەیکا مەحوو
قەترەی ڕەحمەت بە جارێ لە هەموویان خۆش ئەبوو
سەد دەخاڵەت دەستەدامێنم ئەتۆی خَيرالبَشَرعەرەبی