ئەی خودا چی بکەم لە دەستی نەفسی ئەممارەی لەئیم

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 2 خولەک  826 بینین
ئەی خودا چی بکەم لە دەستی نەفسی ئەممارەی لەئیم
ئیتفاقی وا لەگەڵ شەیتانی مەلعوونی ڕەجیم
پادشاهـ و دەس درێژە نۆکەر و بەندەی ئەویم
ڕەبی ڕزگارم بکەی گیرۆدەی چەرخی دەنیم
جڵەوی نەفسم لە دەستم سەندووە شەیتانی شۆم
وا لەسەر کەنداڵ خەریکم نازانم بۆ کوێ ئەڕۆم
کێ دەلیلم بێ لە شاخ و داخ و هەرد و کەند و جۆم
ئەی خوا بم خەیتە سەر ڕێگەی سیڕاتەلمستەقیم
چەن ئەکەم سەعی بە دەستم ناکەوی نانی حەڵاڵ
ئەوەندە من هەوڵەدەم بۆ شەخسێکی عالیم لە حاڵ
چەن ئەکەم دەس ناکەوێ هاوڕێیەکی خاوەن کەماڵ
تاریکی زوڵم گوناهە وا لە دونیادا عەمیم
گشتی مەجبووری تەماعە ڕۆژ و شەو خواردن و خاو
هەمووی بە یەک دا ئەسووڕێ زۆر شپرزە و تەنگەتاو
ناگەڕێتەوە ئەبەد لە پیس و پاک و یا گڵاو
هەر بە شەرتێ دەس کەوێ چێشی بە ڕۆن نانی گەنیم
پەیڕەوی خاسانی خوا کە چیت ئەوێ لە فکری عام
هەر کەسێ مەسئوولی نەفسی خۆیەتی ڕۆژی قیام
تۆ بە ڕاستی ڕوو بکە سەر سوننەتی خيرالأنامعەرەبی
بەڵکوو شافیع بێ لەبۆ تۆ شافیعی زومرەی ئەسیم
بەسیە ئیتر حیرسی دونیا ئەم خەوەی تۆ تا کەیە
ئەو شتەی سوودی ببێ هەر کردەوەی بۆ چاکەیە
سەد هەزاران هات و ڕۆی خاکیش هەر ئەو خاکەیە
نەوبەتی تۆیش وا بەڕێوە دا مەنیشە دڵ موقیم
خۆت موهەیا کە ئەڕۆی بۆ ئاخیرەت یەکجارییە
کەیف و شادی و هەڵپەڕینت نیشانەی بێ عارییە
عاقیبەت ڕووت و قەلەندەر هەر بەشت غەم خوارییە
زۆر بترسە لەو سزایەی دۆزەخ و ناری جەحیم
گەرچی ئیمڕۆ هۆدەکەت پڕ فرۆشە مافووری عەجەم
یا گڵۆپی کەهڕەبا ڕووناک ئەکا حەوشە و حەرەم
کورسی و مێزت بەرانبەر جێگەی خۆش و نەرم
بە سەرت قەسەم لە پێشە ئاوی غوساقولحەمیم
چاوەکانت هەڵبڕە ئەی ماڵ وێرانی بێ خەبەر
سەیری تەپڵۆکەی جیهان کە خاک و خۆڵی ڕەهگوزەر
کوللی گەردێکی هەوینی پادشاهی تاجەوەر
تۆزێ ترست بێ لە خزمەت زاتی عەزیزەلحەکیم
لوتفیناسناوی ئەدەبی بۆ خۆت غەم بخۆ زۆری نەما ڕۆژی ئەجەل
تەعقیبی چاکە بکە مەشغووڵ بە بە خەیرەلعەمەل
جاهیل و بێ عەقڵە هەر کەس ئەسیری توولەلئەمەل
رب انقزنا بفزلك حبزا العفو العميمعەرەبی