ئەم کوڕانە چەن جوانن

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  540 بینین
ئەم کوڕانە چەن جوانن
وەک کۆمەڵێ غیلمانن
عومەر و عوبێد بە جووتە
تەسبیح دەستیان یاقووتە
ڕەزا و فاتیح لەو لاوە
پرچیان ئاوریشمی خاوە
یەکی تریشیان ماوە
نورەدین نوری چاوە
خوێن شیرین و نازدارن
هەروەک خونچەی بوهارن
ئاواتە خوازم هەموو
بێنە مەیدان زوو بە زوو
شەوقیان هەبێ وەک چرا
بۆ دۆست و قەوم و برا
وەربگرن عیلم و هونەر
بۆ نەفعی دین و بەشەر
ئاگاداریان بێ باری
کاتی نووستن و یاری
بژین بە سەلامەتی
دوور لە دەرد و مەینەتی
لوتفیناسناوی ئەدەبیش هەر چاوەڕوانە
پێ بگەن بەم زووانە