دەبا بناڵم لە خانەی خەڵوەت

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  460 بینین
دەبا بناڵم لە خانەی خەڵوەت
ئەسیرم لەژێر بارخانەی نەگبەت
لایێ نەخۆش و ڕووتی و ڕەجاڵی
لایێ خەفەتی پەرێشان حاڵی
خەستە و ڕەزیلم لە خانەی وێران
گیرۆدەی داو و ئازاری زەمان
بێزم لێ ئەکەن قەوم و خوێشانم
چونکە زویر و حاڵ پەرێشانم
بوومە بە عیبرەت لە دونیای ڕۆشن
خۆی لێم لا ئەدا چ دۆست چ دوژمن
پیری و هەژاری نەبوونی یەکجار
گشت گرتوویانە چوار دەور و کنار
هەر یەک بە جۆرێ پێم ئەدا عەزاب
قرچەی جەرگم دێ هەر وەکوو کەباب
ڕۆژی چەن بەڵا بەرۆکم دەگرێ
لەغەیری خودا ڕوو بنێم لە کێ
ناڵەی دەروونم بێزاری کردووم
لە داخ ئەم ژینە و عومری ڕابوردووم
کە هاوار ئەبەم من بۆ هەر لایێ
هیچ سوودی نییە بە کارم ناییێ
بناڵە لوتفیناسناوی ئەدەبی لەتاو دەردی مەرگ
ڕوو کە بارەگای خودایی بوزورگ