تووش جیرانی باش سەخی و پاک دین

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  464 بینین
تووش جیرانی باش سەخی پاک و دین
بۆم ڕەوانە کەی ڕەبەلعالەمین
چەن ساڵە لە داخ چەرخی ڕۆژگار
خوێن لە چاوانم بە تاو دێتە خوار
ڕۆژ و شەو خەفەت وەک تاوی باران
ئەبارێتە سەر ئەم دڵەی بوریان
نە قسەیە خۆش نە فیکرێکی حەق
ناشنەوی لە کەس ئەبەدی موتڵەق
یا باسی عەردە یا مەڕ یا گایە
یا باسی بڕنەو ئەحمەد ئاغایە
یا ژن هێنانە یا کەر فرۆشتن
یا موشاورەی پارێزی دوژمن
باسی دین هەرگیز نییە لە بیری
هەر بۆ سەگییە بیر و تەگبیری
عومری لە دەوری هەشتا ساڵانە
لە لای خۆی وایە کوڕی ماڵانە
ئەرێ هۆ کابرای بێ هۆشی سەر شێت
ڕۆژ و شەو دائیم من وا ئەڵێم پێت
دونیات تەواو کرد ڕوو بکە خودات
تۆزێ بترسە لە ڕۆژی جەزات
هیچ گوێ ناداتێ بێ غەم و خەیاڵ
هەڵ ئەستی لەلام ڕوو ئەکاتە ماڵ
هەرچی من ئەڵێم هیچ سوودی نییە
دەردی ئەحمەقی هیچ دەوای نییە
لوتفیناسناوی ئەدەبی با بەس بێ گفت و گۆی خۆڕا
هەر چیت وتووە بە هەبا ئەڕوا