دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  531 بینین
دڵ زۆر خەمبارە عاجز و بێ کەس
کز و داماوم بێ شەوق و هەوەس
ڕۆژ و شەو کارم بۆتە شین و زار
زۆر پەرێشانم لە جەوری ڕۆژگار
پەنام هەر بە تۆ بینای بانی سەر
ڕزگارم بکەی لە ڕۆژی مەحشەر
ئاگری خەفەت سووتانی جەرگم
گیرۆدەی بەڵام نزیکە مەرگم
بێ هاوڕێ و یاوەر بێ پشتیوانم
بە خەفەت ڕۆیی عومر و ژیانم
ئەی برای ئازیز ڕوو بکەنە خوا
قەت دڵشاد مەکەن بە ماڵی دونیا
هەرچی کە هەیە نامێنێ و ئەڕوات
دونیای بێ بەقا لە ناوی ئەبات
زۆر بێ وەفایە بۆ کەس نامێنێ
تەنها هەر چاکە ناوی ئەمێنێ
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەسیەتی دونیا پەرەستی
ڕوو بکە خودا تا کەی بێ هەستی