ئەی دڵ نازانم تۆ بۆچ داماوی

ئاشوفتە حاڵی
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  447 بینین
ئەی دڵ نازانم تۆ بۆچ داماوی
بۆ شکەستەی حاڵ بۆچ پەشۆکاوی
ڕەنگ زەرد و لاواز وەک داری خەزان
بەسەر یاڵەوە گەڵای هەڵوەران
بێ لق بێ چرۆ بێ سایە و سێبەر
بە دەم دەردەوە وێڵ و دەربەدەر
تاوێ حەیرانی دەردی دەروونم
تاوێ بێ کاری و ڕووتی و نەبوونم
گا دەردی پیری گا غەمی دونیا
لە هەر چوار لاوە شاڵاوی هێنا
نەخۆشی و پیری بێ حوکمی چاوان
نرکە و ناڵەی سەخت شەو هەتا بەیان
ئەم دیو و ئەو دیو بە دەم دەردەوە
بە ناڵەی حەزین ئاهی سەردەوە
لەسەر سەفەرم زۆرم نەماوە
پەڕەی ژیانم وا بە دەم باوە
بۆ مەیدانی خوا بە دەستی خاڵی
هەر دوو لا عەزاب ئاشوفتە حاڵی
لوتفیناسناوی ئەدەبی بناڵە خاک بەسەردا کە
پەن بە دەرگای غەوسی بەغدا کە