ئەی دڵ هەتا کەی حەپسی لە خەڵوەت
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
510 بینین
ئەی دڵ هەتا کەی حەپسی لە خەڵوەت
تا کەی لە ژێر بار نەبوونی و نەگبەت
لە ئەوەڵ عومر هەر غەمخواری بوو
نەبوونی و نەخۆش دەردەداری بوو
دائیم ئەسیری دەردی بێ دەوا
دەرد لە بانی دەرد ئەهات بە سەردا
یا نەخۆشی خۆم یا مناڵ یا ژن
کێشەی دونیایی جەرگ و دڵ کون کون
لەبەر دەس کورتی و هەم ئاخر شەڕی
سەگی کائینات گشت بە من وەڕی
بە تۆی بەرگی شڕ هەناسەم سوارە
ئێش و دەرد و غەم لە دڵدا بارە
نە بە ڕۆژ خواردن، نە خەوتن بە شەو
هەر تەکان ئەدەم بە دەوانی دەو
خودا با بەس بێ کراسی نەگبەت
لە بەرمان بکەی کەوایی عیزەت
تاوێ بە شادی لە دونیا بژین
دوور بین لە جەور و پەژارە و گرین
لەجیاتی مەینەت شادی پەیدا بێ
غەم بۆ یەکجاری ڕوو لە فەنا بێ
لوتفیناسناوی ئەدەبی بۆ چیتە زۆرت نەماوە
وەک پووشی سەر یاڵ وای بەدەم باوە